جارێكی دیكە واشنتۆن داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات گەشت بۆ عیراق
نەكەن.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە
ئیدارەی ئەمریكا لیستی هۆشداری گەشتی هاووڵاتییانی وڵاتەكەی نوێكردووەتەوەو دوو
وڵاتی نوێی بۆ زیادكردووە كە ئەوانیش كۆریای باكور و بوركینا فاسۆن، بەوەش لیستی
ئەو وڵاتانەی كە هۆشداری دراوە لە گەشتنەكردن بۆیان گەیشتوەتە 21 وڵات.
هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامەیە، لە
لیستەكەدا عیراق هەر وەك خۆی ماوەتەوە، ئەمەش دوای ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن
كە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە گەشتەكەیدا بۆ واشنتۆن، پرسی هۆشداری گەشتی
هاووڵاتیانی ئەمریكای بۆ عیراق و كاریگەرییەكانی لەسەر ڕاكێشانی وەبەرهێنەرانی
ئەمریكی ورووژاندوە و داوای لێكردون كە بەغداد لەو لیستە دەربهێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP