سبەینێ و دوو سبەی ( 5و6-5-2025) ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە و دەنگدان بۆ 14 پرۆژە یاسا دەکرێت و تێیدا هەمواری یەکەمی یاسای پاراستنی مامۆستایان و پێشنیازە یاسای پاراستنی مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی لە کارنامەکەدایە.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکانی سبەینێ ( دووشەممە) خوێدنەوە و دەنگدان بۆ 7 پرۆژە و و دووسبەی (سێشەممە) خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر 7 پرۆژەی دیکە دەکرێت.
بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی سبەی 5/5 ، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یەکەمی یاسای پاراستنی مامۆستا و سەرپەرشتیار و رێبەرانی پەروەردەیی دەکرێت و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پێشنیازە یاسای باشترکردنی ژینگە و پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت.
هاوکات بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی دووسبەی 6/5 خوێندەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستە نیشتمانییەکان بۆ چاودێریی ئەتۆمی و تیشکدانەوە و کیمیایی و بایۆلۆجی دەکرێت.
هەرلە کارنامەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بە ئەندامبوونی عێراق لە رێککەوتنامەی پاراستنی ماددە ئەتۆمییەکان جێگیرکراوە و خوێندەوەی دووەمیش بۆ هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبوی ئەو کەسانە دەکرێت کە بەشێکی جەستەیان لە دەرئەنجامی سیاسیەتەکانی رژێمی بەعس لە دەستداوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP