لە هەڵبژاردنەکان پەنا دەبرێتە بەر ژیریی دەستکرد

عێراق
09:24 - 2025-05-05

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا، پەنا دەبەنە بەر ژیریی دەستکرد.
ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن بە رۆژنامەی سەباحی وتوە، ئامێری ئەژماری ئەنجامەکان، چەندین تەکنولۆژیای ژیریی دەستکردی تێدایە، دەتوانێت پەڕاوی مۆرکراو مۆرنەکراو جیا بکاتەوە، جگە لەوەش پەڕاوی ساختەی بێ مۆر بناسێتەوە و پووچەڵی بکاتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد، بەخێرایی و بە وردی دەتوانێت ئەژمارەکان بکات و ئامارەکانیش جیابکاتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP