بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دابنیشێت
و خوێندنەوە و دەنگدان بۆ 14 پرۆژەیاسا بكات.
بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق، خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یەكەمی یاسای پاراستنی مامۆستا و سەرپەرشتیار
و رێبەرانی پەروەردەیی دەكرێت و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پێشنیازە یاسای باشتركردنی ژینگە و پێشنیازی
هەمواری یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت.
هەر بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنی سبەی خوێندەوەی
دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای دەستە نیشتمانییەكان بۆ چاودێریی ئەتۆمی
و تیشكدانەوە و كیمیایی و بایۆلۆجی دەكرێت.
لە كارنامەكەدا ئەوەش هاتووە، خوێندنەوەی دووەم بۆ
پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عیراق لە رێككەوتنامەی پاراستنی ماددە ئەتۆمییەكان جێگیركراوە
و خوێندەوەی دووەمیش بۆ هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبووی ئەو كەسانە دەكرێت كە بەشێكی
جەستەیان لە دەرئەنجامی سیاسیەتەكانی رژێمی بەعس لە دەستداوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP