د. نەرمین مەعروف: دواکەوتنی مووچە پەیوەندی بە قەیرانی داراییەوە نییە

عێراق
17:04 - 2025-05-05

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆکاری دواکەوتنی موچە ئاشکرا دەکات و دەڵێت: پەیوەندی بە قەیرانی داراییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە کەمیی نەختینەوە هەیە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: دواکەوتنی مووچە پەیوەندی بە قەیرانی داراییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە کەمیی نەختینەوە هەیە.

لەبارەی کاریگەرییەکانی کەمیی نەختینەشەوە وتی: لەپاڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، مووچەی هەندێک دامودەزگای حکومەتی فیدراڵیش دوادەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: حکومەتی عێراق نیەتی دواخستنی مووچەی نییە، بەڵام هیچ شتێکیش گەرەنتی ناکرێت و ئەگەر دۆخێکی نەخوازراو بێتە ئاراوە و نرخی نەوت زیاتر داببەزێت، رەنگە کێشە دروستببێت.

د. نەرمین مەعروف ئاشکرایشیکرد: حکومەتی عێراق چەند هەنگاوێکی بۆ دەستخستنی نەختینە ناوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP