هەر سەبارەت بە کێشەی نەختینە لە عیراق، بانکی رافیدەین دەڵێت، کارەکان زۆر بە باشی بەرێوەدەچن و توانایان هەیە تەواوی ئەرکە داراییەکان جێبەجێبکەن.
ئەحمەد سامر غەریری بەڕێوەبەری بەشی پارەدان و ژمێریاری لە بانکی رافیدەین بە ئاژانسی هەواڵی عێراق وتووە، دۆخی دارایی بانکی رافیدەین زۆر باشە و توانای هەیە بێ هیچ بەربەستێک، تەواوی خەرجی و پابەندییەکانیان بەرامبەر حکومەت و هاوبەشەکانی بەجێبگەیەنێت.
دەشڵیت، ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی رایکێشاوە، لە هەژماری خۆی دەریکردووە، پەیوەندی بە پارەی دانراوی هاووڵاتیانەوە نییە، چونکە لەسەدا 80ـی پارەی دانراوی دامەزراوەکانی حکومەت لە بانکەکان، لە ژێر رکێفی وەزارەتی داراییدایە.
هەروەها دڵنیاییداوە، پارەی دانراوی حەوت ملیۆن بەشداربوو پارێزراوە، بانکی رافیدەین پابەندە بەرامبەر هاوبەشەکانی و توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی هەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP