ئەنجوومەنی
باڵای دادوەری عیراق چەند ڕێوشوێنێکی توند دژی ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە بەناوی
پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە کاریان سپیکردنەوەی پارەیە و تێوەگلاون لە گەندەڵییە.
ئەنجوومەنی
باڵای دادوەری عیراق لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بەرامبەر بەو جۆرە هاوسەرگیرییە کە
ئاماژە بەوەدەکات، تاوانی سپیکردنەوەی پارە بە جۆرێکی تر سەریهەڵداوە، ئەویش
گرێبەستی پڕۆسەی هاوسەرگیری وەهمییە کە دادگاکان بۆ ئەم کارە بەکاردەهێنن.
ئەنجوومەنی
باڵای دادوەری باس لەوەشدەکات، دوای ماوەیەکی لەو هاوسەرگیرییە کە پارەیەکی زۆر لە
مارەیی دانراوە، دواتر ئەو کەسانە جیادەبنەوە و بڕێکی زۆری پارە بەدەستدێنن.
ئەنجوومەنی
باڵای دادوەری داواش لەو دادوەرانە کە گومانیان لەو گرێبەستی هاوسەرگیرییانە هەیە
کە وەهمین و ئامانج لێی سپیکردنەوەی پارەیە، ئاگاداریان بکەنەوە بۆئەوەی ڕێگری لەو
جۆرە کارە مەترسیدارە بکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP