هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەخت لەسەر
گرنگیی میوانداریکردنی لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا دەکاتەوە دەڵێت پێگە و ڕۆڵی عێراق
بەهێزتر دەکات و جەختیش لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکاتەوە.
سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە
ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان رێکخست و دوایین پێشهاتە سیاسی،
ئابووری و ئەمنییەکانیان لە عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرد.
دوای کۆبوونەوەکە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە
ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند لە تاوتوێی ئامادەکارییەکانی حکومەتیان بۆ لووتکەی
عەرەبی کردووە کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوەبچێت، پێشیان وایە
میوانداریکردنی لووتکەکە دەبێتە هۆی باشترکردنی پێگە و ڕۆڵی عێراق لە ناوچەکەدا.
چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر پێویستی
پابەندبوون بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا کردەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP