وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی قەرز دەداتە جوتیاران بۆ کڕینی سیستمی وزەی خۆر و بەکارهێنانی لە سیستیمی ئاودێریدا.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، بانکی ناوەندی قەرز دەداتە جوتیاران و ئاسانکاریش دەکات بۆیان، تا بتوانن سیستمی وزەی خۆر لەسەر پرۆژە کشتوکاڵییەکانیان جێگیر بکەن و لە سیستمی ئاودێری بەکاریبهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارهێنانی وزەی خۆر بۆ کارپێکردنی سیستەمی ئاودێری هۆکارێکە بۆ پاراستنی ژینگە و لەهەمانکاتدا فشار لەسەر سیستمی وزە کەمدەکاتەوە.
دەشڵێت: پاڵپشتی پڕۆژەکانی جووتیاران دەکەن لە بەغدا و پارێزگاکان لە بواری کارەباو باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکردنی ناوچە کشتوکاڵییەکان، جگە لە ئامادەکردنی پلانی ستراتیژی بۆ ناساندنی وێستگەی کارەبای نوێ بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری لە ناوچەکان بە گشتی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP