دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی تایبه‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه كه داواكرابوو، رێگرییه‌كانی به‌رده‌م هێنانی ژنی دووه‌م لاببرێن، به‌ڵام دادگاكه سكاڵاكه‌ی ره‌تكرده‌وه.
سكاڵاكه له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه دژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراوه‌و داواده‌كات، دادگای باڵای فیدراڵی بڕ‌یاری ناده‌ستووریبوونی بڕ‌گه‌ی دووه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره 15ـی ساڵی 2008 بدات، كه تایبه‌ته به هه‌مواری یاسای باری كه‌سی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌مواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه، مه‌رجه هاوسه‌ری یه‌كه‌م ره‌زامه‌ندیی ده‌رببڕ‌ێت تاوه‌كو مێرده‌كه‌ی بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیریی بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ دانانی چه‌ند مه‌رجێكی دیكه‌و ئه‌و هاووڵاتییه له‌داواكه‌یدا پێیوایه ئه‌و مه‌رجانه‌ی له هه‌مواری یاسای باری كه‌سیدا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هاوسه‌رگیریكردنی پیاوانی بۆ جاری دووه‌م ئه‌سته‌م كردووه.
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا ئه‌و سكاڵایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه،" ئه‌و سكاڵایه مه‌رجی به‌رژه‌وه‌ندی تێدا نییه".
پێشتریش پارێزه‌رێك له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، سكاڵای له دادگای فیدراڵی تۆماركردبوو، به‌ڵام دواتر سكاڵاكه‌ی ره‌تكرایه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP