بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا و لەگەڕی دووەمی دەنگداندا فریدریک مێرتز بە راوێژکاری نوێی ئەڵمانیا هەڵبژێردرا.
ئەڵمانیا دانیشتنی پەرلەمانی بۆ هەڵبژاردنی راوێژکاری نوێی وڵاتەکە ئەنجامدا و تێیدا فریدریک مێرتز کە رێبەری یەکێتی دیموکراتی مەسیحی بوو بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران لەگەڕی دووەمدا کەدەنگی 325 نوێنەر بوو لەکۆی 630 نوێنەر بە راوێژکاری نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
لەگەڕی یەکەمی دەنگداندا فریدریکی تەمەن 69 ساڵان تەنها توانی دەنگی 310 نوێنەر بەدەست بهێنێت و بۆیە دووبارە دەنگدان کرایەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە مانگی یەكی ئەمساڵ، فرێدریک پێشنیاری ئەوەی كرد بنەماكانی كۆچكردن توند بكرێنەوە، لەوانەش چاودێریی سنورو زیادكردنی پرۆسەی دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران، ئەمە سەرباری ئەو رەخنانەی كە ئاڕاستەی كران سەبارەت بەوەی ئەم رێوشوێنانە پێچەوانە دێنەوە لەگەڵ یاساكانی پەنابەرێتیی لە ئەڵمانیاو ئەوروپا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP