ئەمریکا و ئەنجومەنی ئاسایش داوای چارەسەری گرژییەکان لە هیندستان و پاکستان دەکەن

جیهان
10:21 - 2025-05-07

ئەمریکا و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای چارەسەرکردنی گرتنی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەو راگرتنی شەڕەکەی نێوان هندستان و پاکستان  دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیدا گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان کەم بکاتەوەو بەجۆرێک کێشەی نێوان هەردوو وڵاتی هاوپەیمانی ئەمریکا چارەسەربکات.
 وتیشى، "هیوادارم شەڕی نێوان هیندستان و پاکستان زۆر بە زوویی بوەستێت".
هەروەها مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داواى لە هاوتا هیندی و پاکستانییەکەى دەکات بە گفتوگۆ گرژییەکانى نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بکەن.
هاوکات ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانیش داوای دانبەخۆداگرتنی لە هەردوو وڵات کردووە بۆ ئەوەی گرژییەکان پەرەی زیاتر نەسێنن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP