فڕۆكەیەكی ئەمریكی لە دەریای سور كەوتەخوارەوە

جیهان
10:34 - 2025-05-07

فڕۆكەیەكی جەنگی ئەمریكا لە دەریای سور كەوتەخوارەوە و بەوەش لە ماوەی هەفتەیەكدا دوو فڕۆكەی جەنگیی ئەو وڵاتە  تێكشكاوە.
تەلەفیزیۆنی سی ئێن ئێنی ئەمریكا بڵاویكردەوە فڕۆكەی جەنگیی جۆری ئێف 18ی ئەمریكا لە دەریای سور كەوتوەتە خوارەوە  و فڕۆكەوان و یاریدەدەرەكەی رزگاریان بووە.
فڕۆكەكە لە یەكەی كەشتی فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس ترۆمەنی ئەمریكا بووە و بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە پێش ئەوەی بتوانێ لەسەر كەشتییەكە بنیشێتەوە، كەوتووەتە خوارەوە.
لە ماوەی شەش مانگی رابردودا سێ فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكا لە دەریای سور كەوتوونەتە خوارەوە كە نرخی هەر فڕۆكەیەكی ئێف 18 زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلارە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP