ترەمپ خۆبەدەستەوەدانی حوسییەكانی یەمەن رادەگەیەنێت

جیهان
10:40 - 2025-05-07

بە نێوەندگیریی عوممان دۆناڵد ترەمپ خۆبەدەستەوەدانی حوسییەكانی لە بەرانبەر هێرشەكانی ئەمریكا راگەیاند و دەڵێت، حوسییەكان داوایان لە كۆشكی سپی كردووە بۆردومانەكانیان بۆ سەر یەمەن رابگرن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، حوسییەكانی یەمەن چیتر نایانەوێت دژی ئەمریكا لە شەڕدا بن، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە ئەمریكا كردووە هێرشەكانی بۆ سەر یەمەن رابگرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریكا چیتر هێرش ناكاتە سەر حوسییەكان و ئەوانیش بەڵێنیانداوە لەمەودوا، هێرش نەكەنە سەر كەشتییەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوكات، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هێزی ئاسمانی وڵاتەكەی بە توندی پێگەی حوسییەكانی لە یەمەن كردووەتە ئامانج، جەختیلەوەشكردەوە، رێگەنادەن حوسییەكان ببنە هەڕەشە بۆسەر ئیسرائیل.
رۆژی 15 ی ئاداری رابردوو ئەمریكا هەڵمەتێكی فراوانی بۆ بۆردومانكردنی حوسییەكانی لە سەرتاسەری یەمەن دەستپێكرد و بەشێكی زۆر لە سەركردە دیارەكانی ئەو گروپە چەكدارەی كردە ئامانج.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بڵاویکردەوە، حوسییەکان پاپەندبوونە هێرشەکانیان بۆسەر کەشتییەکان رابگرن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP