نەتەوەیەكگرتوەكان: لە توركیا سەربەخۆیی دەزگای داد و ئازادی رادەربڕین پاشەكشەی كردووە

جیهان
13:34 - 2025-05-07

دەستەی مافی مرۆڤ سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە كۆبونەوەی ساڵانەی دەستەكە و پێداچونەوەی خولی گشتگیر (یو پی ئار) رایانگەیاند: توركیا لە بوارەكانی مافی مرۆڤ و دەسەڵاتی دەداوەرییدا پاشەكشێی كردوە و هاوكات یاساكانی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی تیرۆری جێبەجێ نەكردوە و ئەو یاسایەی بۆ سەركوتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەی بەكار‌هێناوە.

لە راپۆرتی دەستەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكاندا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: كە توركیا لە رووی سەربەخۆیی دەزگای داد و ئازادی رادەربڕین و مافی خۆپیشاندان پاشەكشێی زۆری كردووە .

لە كۆبونەوەكەدا محەمەد كەمال بۆزای، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا رەتی كردەوە: وڵاتەكەی لە بوارەكانی مافی مرۆڤ و دادوەریی پاشەكشێی كردبێ و وتی: توركیا لە چەند رویەكەوە گۆڕانكاریی و ریفۆرمی گەورەی كردووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP