بڕیارە ئەمڕۆ ئاگربەستێک بۆ ماوەی رۆژ لە هەردوو وڵاتی روسیا و ئۆکراین دەست پێ
بکات و تاوەکو رۆژی 11ی ئەم مانگە
بەردەوام بێت.
پێشتر ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا بەهۆی پشووە
رەسمییەکانی مۆسکۆ تایبەت بە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی روسیا لە جەنگی جیهانیی
دووەمدا، سێ رۆژ ئاگربەستی راگەیاند.
کۆشکی کرملنیش ئەوەی خستبووەروو، ئاگربەستەکە لە
8ی ئایار تاوەکو 11ی ئایار دەبێت.
راشیگەیاندووە"روسیا پێیوایە ئۆکرانیاش بەهەمانشێوە پەیڕەوی ئاگربەست دەکات، ئەگەر هەر
پێشێلکارییەک رووبدات، ئەوا هێزەکانی روسیاش وەڵامی گونجاو و چالاکیان دەبێت".
پوتن دەشڵێت: مۆسکۆ ئامادەیە دانوستانەکانی ئاشتی
بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە ئەنجام بدات بۆ گەیشتن بە چارەسەری تەواوەتی کێشەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP