سودانی بە سەردانێکی رەسمی بەرەو تورکیا بەڕێکەوت

جیهان
11:35 - 2025-05-08


محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رەسمی بەرەو تورکیا بەڕێکەوت.
ماوەی چەند هەفتەیەکە پلانی گەشتەکەی سودانی بۆ تورکیا داڕێژراوە کە خۆی لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی باڵای عێراقی-تورکی بۆ هەماهەنگی ستراتیژی دەبینێتەوە.
بڕیارە لە ژمارەیەک کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا سودانی گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و  گۆڕانکارییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان بکات.
هاوکات چاوەڕێدەکرێت ژمارەیەک بەڵگەنامەو رێکەوتن بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاوازەکاندا ئیمزا  بکرێن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP