بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک شەڕ و پێكدادان لە نێوان
پاكستان و هیندستان بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 40 كەس لە هەردوولا كوژراون.
بەیانی ئەمڕۆش سوپای هیندستان لە راگەیەنراوێكدا ئاشکرایکرد: شەوی رابردوو، سوپای پاكستان بە چەكی سوك
و تۆپخانە، تۆپبارانی هێڵی كۆنترۆڵ كردووە، كە پاكستان و هیندستان لەیەك
جیادەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپای هیندستان بەشێوەیەكی
گونجاو وەڵامی ئەو هێرشانەی داوەتەوە و هیچ زیانێكیان نەبووە.
هاوکات دەسەڵاتی فڕۆكەخانەكانی پاكستان راگرتنی
گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی كەراچی و لاهور و سیالكۆتی بەشێوەیەکی کاتی، راگەیاندن، ئەمەش دوای ئەوە هات كە
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری لاهور لە رۆژهەڵاتی پاكستان دەنگی
تەقینەوەیەك بیستراوە.
دوای ئەوەی رۆژی 6ی ئەم مانگە، سوپای هیندستان
هێرشی بۆ سەر كشمیری پاكستان دەستپێكرد، ئەو وڵاتەش وەڵامی دایەوە و بەهۆیەوە 31
پاكستانی و 13 هیندی كوژراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP