دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، فه‌رمان ده‌كه‌م سزاكانی سه‌ر سوریا هه‌ڵبگیرێت، تا ده‌رفه‌تێكیان پێبده‌م.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئێوارەی ئەمرۆ 13ـی ئایاری 2025، لە كۆڕبه‌ندی وه‌به‌رهێنانی سعودی ـ ئه‌مریكی له ریازی پایتەخت رایگەیاند، "فه‌رمان ده‌كه‌م سزاکانی سەر سوریا هەڵبگێرێن، ئەوەش دوای ئەوەی ئەم پرسەم لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە تاوتوێکرد."
ترمپ باسی له‌وه‌شكرد كه: "کاتی ئەوە هاتووە ده‌رفه‌تێك بدەین بە سوریا و هیوای بەختێکی باشیان بۆ دەخوازم."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه:" سوریا دووچاری نەهامەتی و مەرگەساتی گەورە بووە، هیوادارین ئیدارەی ئێستای وڵاتەکە لە بەدەستهێنانی ئاشتیی و سەقامگیریی بۆ وڵاتەکەیان سەرکەوتوو بن، ئیدی ئێمە یەکەم هەنگاومان ناوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریا."
ترمپ راشیگه‌یاند:" لە ماوەکانی داهاتوودا، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە تورکیا کۆدەبێتەوە، هه‌رچه‌نده ئاماژه‌ی به كاتی کۆبوونەوەکە كرد.
هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان دوای تەواوبوونی قسەکانی، پێشوازی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ کرد بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP