دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌دووه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كه‌نداو، ئه‌مڕۆ سعودییه‌ی به‌ره‌و قه‌ته‌ر جیهێشت و گه‌یشته ده‌وحه پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، كه‌له‌لایه‌ن ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی میری قه‌ته‌ره‌وه پێشوازیی لێكرا.
به گوێره‌ی میدیای قه‌ته‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ وڵاته‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و پێشبینیشده‌كرێت چه‌ندین رێككه‌وتن له بواری به‌رگریی و خوێندن وه‌به‌رهێنان ئیمزا بكرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی تره‌مپ و ئه‌میری قه‌ته‌ردا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئیمزاكردنی چه‌ند چه‌ند رێكه‌وتنێكی بازرگانی و به‌رگریی راگه‌یاند.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ قه‌ته‌ر بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی جۆری بۆینگ ـ ی ئه‌مریكی رێككه‌تننامه‌یه‌كی ئیمزاكردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی:"به‌های ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه 200 ملیار دولاره بۆ كڕینی 160 فڕۆكه له‌جۆری بۆینغ."
لایه خۆیه‌وه ئه‌میری قه‌ته‌ر راگه‌یاند:" دوای سه‌ردانه مێژووییه‌كی تره‌مپ، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌ره‌و ئاستێكی دیكه ده‌چن."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP