دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ستایشی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریای كرد به كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره و كاریزما‌و جه‌نگاوه‌ر ناویده‌هێنێت.
ئاژانسی (CNN) له زاری (تره‌مپ)ه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه:" ئه‌حمه‌د شه‌رع كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه، پێموایه زۆر باشه، گه‌نجێكی زۆر كاریزما و سه‌رنجڕاكێشه، به‌هێزه و پێشینه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه، هه‌روه‌ها جه‌نگاوه‌ریشه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردووه :"ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌لێكی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه بۆ یه‌كخستنی ڕیزه‌كان، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا قسه‌م كردوه، من زۆر كراوه‌م به‌رامبه‌ر به‌و كاره، هه‌ستده‌كه‌م ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه كارێكی باش بكات".
پێشتر وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاندبوو:" تره‌مپ داوای له شه‌رع كردوه بچێته نێو ڕێككه‌وتنه‌كانی ئیبراهیم له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، داواشیكردووه، ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كه له‌نێو لیستی تیرۆردان له سوریا ده‌ربكات"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP