سەرۆکایەتی کۆماری عیراق کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە پرۆسەی ئاشتیی و دیموکراسی.
سەرۆکایەتی کۆماری عیراق راگەینراوێکی لەبارەی کۆنگرەی 12ی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"پێشوازی لە بڕیاری کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین بۆ گرتنەبەری رێگەچارەی ئاشتی و دیموکراسی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی چەکداریی."
ئاماژەی بۆئەوەشکردووه:" ئەم بڕیارە بە هەنگاوێکی مێژوویی و جددی دەزانین بەرەو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کە زەمینە بۆ گفتوگۆی راستەقینە و بنیاتنەر خۆش دەکات و یارمەتیدەر دەبێت لە دروستکردنی بناغەیەکی گونجاو بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمەلایەنە و بەردەوام، کە کۆتایی بە دەیان ساڵ لە ململانێ و کارەسات و ئازارەکان بهێنێت و قۆناغێکی نوێی پرۆسەی سیاسی و دیپلۆماسی و پەرلەمانی دەستپێدەکات."
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە جارێکی تر دووپاتیدەکەینەوە، وەک پێشتر دووپاتمانکردوەتەوە، کە تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ململانێکان دانیشتن لەسەر مێزی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنه. بۆیە پشتیوانی خۆمان بۆ هەموو هەوڵەکانی ئاشتی نوێ دەکەینەوە."
لە کۆتاییشدا راگەیەنراوەکەدا ئهوهیخستووهتهڕو كه:" ئامانج لەم هەوڵە راگرتنی شەڕ و ماڵوێرانی و بەدیهێنانی پێکەوەژیانە لە چوارچێوەی چەسپاندنی دیموکراسی و دەستەبەرکردنی مافی هەمووان و پێکەوە کارکردن، بۆ هێنانەدی ویستی گەلانی ناوچەکە بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی پتەو و ئەرێنی لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی سەروەری و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەکە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP