مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا لەلایەن ئەمریکاوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: سوپاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکەین بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریاو هیوادارین ئەم بڕیارە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو سورییەکان مسۆگەر بکات.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەم هەنگاوە بۆ پشتیوانی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە سودی لێ وەربگیرێت.
دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە سعودیە رایگەیاند، سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرین و پەیوەندییەکانمان ئاسایی دەکەینەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP