کۆمسیۆن کاتی پێشکەشکردنی لیستی كاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد

عێراق
22:58 - 2025-05-15

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق کاتی پێشکەشکردنی لیستی كاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دیاریکرد.

لە ڕاگەیەندراوێکی ڕەسمیدا, کۆمسیۆن بڕیاریدا، لە 25-5-2025 دەرگای پێشكەشكردنی لیستی كاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكاتەوە و تا رۆژی 24-6-2025 بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن, پێویستە سەرۆكی هەر حیزب و لایەنێک لە كاتی پێشكەشکردنی ناوی کاندیدەکانیان ئامادەبێت و ئیمزا لەسەر لیستەكە بکات، هەر حیزب و لایەنێکیش بیەوێت لە هاوپەیمانییەك جیابێتەوە، دەبێت لەو ماوەیەی دیاریکراوە جیابوونەوەی خۆی ڕابگەیەنێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP