بۆ پێشوازیكردن له شا‌و سه‌رۆك، سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران 22 وڵاتی ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، شه‌قام و رێگاوبانه‌كانی به‌غدا به ئاڵای ئه‌و وڵاتانه رازێندراوه‌ته‌وه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوه‌یانپێكراوه، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی 34ـەمین لوتکەی عەرەبی.
له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی به‌غدا، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیاش وەک میوان بەشداریی لوتکەکە دەکەن.
باسم عەوادی گوتەبێژی حکومەتی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئەمڕۆ سێ لوتکە بەڕێوەدەچن، یەكەم لوتكە لە بەیانیدا لەسەر ئاستی سەرۆک و سەرکردەکان و دوانیوەڕۆش لوتكەی گەشەپێدانی ئابووری بەڕێوەدەچێت، هاوكات ئێوارەی ئه‌مڕۆ لوتكەیەكی سێ قۆڵی بەناونیشانی میكانیزمی هاریكاریی سێقۆڵی بەڕێوەدەچێت، كە سەركردەكانی عێراق و میسڕ و ئوردن كۆدەكاتەوە."
گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:" عێراق 18 دەستپێشخەریی ئامادەكردووە لە سێ لوتكەکەدا دەخرێنەڕوو، کە پێشتر لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی، پێنجیان پەسەند كراون."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مقداد میری بەڕێوبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه:" 600 ئەفسەر و کارمەند هەڵبژێردراون بۆ پاراستنی شاندە باڵاکان، ئەفسەرەكان بە پلەی عەمید هەڵبژێردراون بۆ ئەنجامدانی کاری هەواڵگری، لەگەڵ 100 ئەفسەر كە هەڵبژێردران بۆ بەشداریکردن لە کاروانە ئەمنییەکان بۆ وه‌فدەکان."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP