پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سنه به‌شداری
خولی پارێزگا هاوسنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ن.
رۆژی 20ی5ی2025 له‌فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
هه‌ولێره‌وه، پارێزگاری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشتنه
پارێزگای سنه له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبوونه‌وه‌ی خولی پارێزگا
هاوسنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان.
وه‌فدی پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوون
له (ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و
نوخشه ناسیح پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك)، هاوكات
سه‌رۆكی ژوره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی سلێمانی و هه‌لێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه
و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ده‌روازه هاوسنوورییه‌كان به‌شدارن له‌كۆبوونه‌وه‌كه.
بڕیاریشه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی خولی
پارێزگا هاوسنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌كۆماری ئیسلامی
ئێران (كوردستان (سنه)، كرماشان و ورمێ)، ده‌ستپێبكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP