خامنەیی: دانوستانمان لەگەڵ ئەمریکا هیچ ئەنجامێکی نابێت

کوردستان
16:56 - 2025-05-20

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران پێیوانییە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا هیچیان لێ سەوز بێت و دەڵێت، باوەڕناکەم دانوستانەکان بگەنە ئامانج و ناشزانین چی روودەدات.

خامنەیی لەبارەی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا دەڵێت، پێویستە ئەمریکا لە بڵاوکردنەوەی قسە و لێدوانی بێمانا بوەستێت.

لەسەر بابەتی یۆرانیۆمی پیتێنراویش خامنەیی باسی لەوەکرد، بێبەشکردنی ئێران لە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم “هەڵەیەکی کوشندەیە” و وڵاتەکەی دەست بەو مافەوە دەگرێت.

تا ئێستا تاران و واشنتن چوار خولی دانوستانی ناراستەوخۆیان رێکخستووە و بڕیارە خولی پێنجەمی دانوستانەکان هەفتەی داهاتوو لە رۆما بەڕێوەبچێت.

هەرچەندە لە سەرەتاوە هەردوولا بە ئەرێنی ستایشی دانوستانەکانیان کرد، بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی ئەمریکا داوای راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات و ئێرانیش بەو داوایە رازی نییە، لێدوانەکانیان پێچەوانە بووەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP