بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار لە 142 هەزار دینارەوە بۆ 141 هەزار دابەزی.
کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر رایگەیاند، بەگشتی لە بازاڕدا خواست لەسەر دۆلار کەمە، ئەوەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە لەوانەش، بەردەستبوونی دۆلار بۆ حاجییان، چونکە بانکی ناوەندیی عێراق بۆ هەر حاجییەک 20 هەزار دۆلاری بە نرخی رەسمی گۆڕیوەتەوە، هەروەها بازرگانان بەبێ گرفت دۆلاریان بە نرخی بانکی ناوەندی دەستدەکەوێت ئەمەش خواستی لەسەر بازاڕ کەمکردووەتەوە .
وتیشی: ئێستا تێکڕای مامەڵەی رۆژانە بە دۆلارەوە لە بازاڕی دراوی هەولێر دەگاتە 15 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا ئەوکاتەی بەهای هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر بە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەتێکڕا رۆژانە مامەڵە بە 20 بۆ 30 ملیۆن دۆلارەوە دەکرا".
لەسەرەتای ئەمساڵەوە بانکی ناوەندیی عێراق، خستنەڕووی دۆلاری راگرتووە و دەستیکردووە بە چاودێری و پشکنینێکی چڕ لەسەر بانک و دامەزراوە و هەژمارە بانکییەکان بۆ رێگری لە سپیکردنەوەی دۆلار.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP