بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو چوارچێوەى هاوئاهەنگیی بە 12 لیست بەشداریی دەکەن
کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، تا ئێستا
343 حزب ناوى خۆیان تۆمارکردووە و 60 ـى دیکەش سەرقاڵی دامەزراندنن، 66 هاوپەیمانى
ناویان هەیە و 25 یان بەشداریی دەکەن، لە بەیاننامەکەدا هاتووە 118 حزب بەشداریی هەڵبژاردن
دەکەن لەگەڵ 25 هاوپەیمانى.
رۆژنامەى مەداش ئاشکراى کردووە، 9 لیست لە نێو چوارچێوەى هاوئاهەنگییەوە بە
جیا بەشداریی دەکەن و دەوڵەتى یاساش بە سەرۆکایەتى نوری مالیکی 11 قەوارە لەخۆدەگرێت
و سیانى تریان بە جیا بەشداریی دەکەن، دیارترین لیستەکانى نێو هاوپەیمانییەکەى نوری
مالیکی – بزووتنەوەى بەشائر-ە کە یاسر سەخیل زاواى نوری مالیکی سەرۆکایەتى دەکات لەگەڵ
مونتەسیرون کە ئەبوئالائی وەلائی سەرۆکایەتى دەکات.
رۆژنامەکە باسى لەو لیستانەى نێو چوارچێوەى هاوئاهەنگیی کردووە کە لە هەر
پارێزگایەک بەناوێکى جیاوازەوە بەشدارییان کردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP