لە ساڵی 2025دا پشکی هەر عیراقییەک پێنج هەزار دۆلارە

عێراق
10:10 - 2025-05-26

عێراق لە ریزبەندی نۆیەمین وڵاتی عەرەبیدایە لە بەرکەوتنی پشکی داهاتی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2025 و  هەر هاووڵاتییەکی عێراقی پێنج هەزار دۆلاری بەردەکەوێت.
پێگەی  (کۆتری کاسدت) کە رێکخراوێکی تایبەتی ئامار و داتا نێودەوڵەتییەکانە بڵاویکردەوە، پشکی هەر هاووڵاتییەک لە ماوەی ساڵێکدا پەیوەستە بە دەستکەوتی وڵاتەکە و دابەشکردنی بەسەر ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەدا.
وڵاتانی لۆکسمبۆرگ و سویسرا وئیرلەندا لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتەکانی دونیادان و عێراق لە ریزبەندی نۆیەمینی وڵاتانی عەرەبیدایە.
بەپێی ئاماری پێگەکە پشکی هەر تاکێکی عیراقی بۆ ساڵێک، پێنج هەزار و 668 دۆلارە، وڵاتی قەتەریش لە ریزبەندی یەکەمدایە و پشکی هەرکەسێک لە داهاتی وڵاتەکەدا 71 هەزار و 653 دۆلارە و بە دوای ئەودا وڵاتی ئیمارات دێت کە 51 هەزار و 294 دۆلارە، بەگوێرەی راپۆتی پێگەکە داهاتی هەر وڵاتێک بە دراوی ناوخۆیی پێوانەکراوە و دواتر گۆڕیویانە بە دۆلار تا لەو رێگەیەوە بگەنە پشکی راستەقینەی تاک لە داهاتی وڵاتەکەدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP