وەزارەتی دادی عێراق ژمارەی بەندکراوانی لە سەرجەم زیندانەکانی عێراق
ئاشکرا دەکات و دەڵێت بەپێی ماوەی سزاکە و جۆری تاوانەکه بەسەر زیندانەکاندا دابەشکراون.
ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی بەندکراوان
لە سەرجەم زیندانەکانی عێراق نزیکەی 65 هەزار بەندکراوە و بەپێی پۆلێنی ئەمنی و جۆری
تاوانەکە و ماوەی سزاکە و مەترسییەکەی، بەسەر زیاتر لە 29 بەشی چاکسازیدا دابەشکراون.
هاوکات ماددە هۆشبەرەکان لە شوێنی جیاو ئەوانەی سزای لەسێدارەدان و تیرۆریان لەسەرە
شوێنەکانیان جیا کراوەتەوە.
بە وتەی لعێبی، ناکرێت بەندکراوێک سزای 15 ساڵ زیندانی هەبێت لەگەڵ بەندکراوێک
تەنیا ساڵێک سزای زیندانی بۆ دەرکراوە لە یەک شوێن بن.
لعێبی دەشڵێت ئێمە ئێستا لە وەزارەتی داد کار لەسەر دابەشکردنی ئەمنی لەنێو
هەر چاکسازییەکدا دەکەین، سەرەتا بۆ ئاسانکاری بۆ سەردانی خێزانی بەندکراوەکان، بەتایبەتی
لە پارێزگاکان، هەروەها بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایشییان.
سەبارەت بە خواردنی بەندکراوەکان، وتەبێژی وەزارەتی داد جەختی لەوە کردەوە
ئەم دۆسیەیە ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوونی بۆ
دەکرێت و گرێبەستەکان بەپێی تایبەتمەندی و مەرجەکان جێبەجێ دەکرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP