سەرجەم گواستنەوەکانی مانچستەر سیتی تەواو
بووە لە وەرزی ٢٠٢٥-٢٠٢٦
ئیدارەى یانەى مان سیتى مارانگەزى
وەرزى رابردووى پرێمەرلیگە ، هەربۆیە دوای کۆتایی هاتنى رکابەرییەکانى خولى نایابی
ئینگلتەرا زۆر بەوردى خاڵە لاوازەکانى دیاریکردوە ، هەر کە خولەکە کۆتایی هات
بازاڕى گواستنەوەى یاریزانانی دەستپێکردو ئەو یاریزانانەى پێویستى بوو گواستیەوە
بۆ ریزی یانەکەى ، لە ئێستاوە مانچێستەر سیتى سەرجەم گواستنەوەکانى 2025 – 2026 ى
ئەنجامداوە .
یانەى ماچێستەر سیتى بەرەو ئامانجێکى
ڕوون هەنگاوى ناوە لە مێرکاتۆ، نایەوێت هەڵەکانى وەرزی رابردوو دووبارە بکاتەوە ،
هەرچەندە هێشتا دەرگاى گواستنەوەى یاریزانان کراوەیە ، بەڵام مان سیتى پلانەکانى
بەتەواوى جێبەجێکردوە ، لە مێرکاتۆدا مان سیتى چەند یاریزانێکى گواستۆتەوە لەوانەش
:
1- تیجانى رایندەرزى هۆڵەندى و ئەستێرەى
هێڵى ناوەندى یانەى ئەى سى میلانى ئیتاڵى بەبەهاى 80 ملیۆن دۆلار پەیوەندى کرد بە
ریزەکانى یانە ئینگلیزییەکەوە ، بەمەش مان سیتى کێشەى هێڵى ناوەند چارەسەردەکات .
2- ڕایان چێرکی یاریزانی فەرەنسی کە وەک
جێگرەوەی کیڤن دی برۆینى بەلجیکى دەستنیشانکراوە،
پێش مۆندیالی یانەکان پەیوەندى بە یانەکەوە دەکات ، بەهاى ئەم گرێبەستەش 34 ملیۆن
پاوەندە، چیرکى لە ریزەکانى یانەى لیۆن یارى دەکردو یەکێک بوو لە یاریزانە
کاریگەرەکان .
3- یەکێکى دیکە لە مێرکاتۆى یانەکەى
مانچێستەر گواستنەوەى رایان ئایت نورى جەزائیرى و یاریزانى یانەى رۆمای ئیتاڵى بوو
کە ئەویش بە گرێبەستێک کە نرخەکەى زیاتر بوو لە 30 ملیۆن پاوەند ریزەکانى یانەى
سییتزنى هەڵبژارد .
4- مارکوس بێتینێلی ئینگلیزى و گۆڵپارێزى
یانەى چێلسى وەک گۆڵپارێزى یەدەک پەیوەندى بە یانەکەوە کردوە ، تاکو ئێستا بەهاى
ئەو بۆندە ئاشکرا نەکراوە .
مان سیتى دەیەوێت جێگرەوەى
درێژخایەنیش بۆ هەریەکە لە گۆندۆگان و ماتیۆ کۆڤاچیچ بدۆزێتەوە .
هاوکات ئیدارەى یانەکە ماڵئاوایی لە
چەند یاریزانێکى کردوە چەشنى ( جاکۆب رایت و یان کۆتۆ و کیفن دی برۆین و سکۆت
گارسۆن .
ئاکۆ بیبانى
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP