هیچ یانەیەک جاک گریلیشى ناوێت!
ئەو کاتە بە تەواوى درەوشاوەیەوە! هەر ئەو دەمە هەست بەبەهرە شاراوەکانى کرا کاتێک لە 2014 لە یارى نێوان ئەستۆن ڤێلا و هال
سیتى لەماوەى تەنها 15 دەقیقەدا سێ هەڵەى
گەورەى بەرامبەر کرا و هەر سێ یاریزانەکە کارتى زەردیان پێ درا! ئەمەش بووە وەچەرخانێکى گەورە لە مێژووى
دەرکەوتنى جاک گریلیش .
ئیدى بوو بە ناوێکى دیار و هێمایەکى گەورەى
جەنگان و کۆڵنەدان ، جاک گریلیش ئەو ئەستێرەیەى هەڵبژاردەى ئینگلتەرا بەهۆى ئاستە
خەیاڵییەکەیەوە ، بەهۆى کۆنترۆڵکردنە نایابەکانى تۆپ و پێدانە سیحراوییەکان و
بڕینە سەرنج راکێشەکان و کاریگەرى لەسەر یاریی ، مانێستەر سیتى لە 2021 بە بەهاى
136 ملیۆن دۆلار ئەستێرەکەى گواستەوە ریزەکانى ، لە مانچێتسەر سیتى ئاستی شاهانەى
پێشکەشکردو لەگەڵ گواریۆلا بەتەواوى خۆى گونجاند، ئێستا پاشەکشە لە ئاستی یاریزانە
ئینگلیزیەکە بەدى دەکرێت .
بەهۆى زۆرى موچەکەی و کەمى کاریگەرییەکانیەوە ، سیتیزن دەیەوێت جاک
بفرۆشێت ، ئەوەى جێگاى سەرنجە تاکو ئێستا هیچ یانەیەک ئامادەیی پێشان نەداوە کە
ئەستێرە ئیگلیزیەکە بە شێوەی هەمیشەیی بگوازێتەوە .
گریلیش لە مان سیتى هەفتانە 300 هەزار
پاوەند وەردەگرێت ، ئەمەش وایکردوە بار گرانی بۆ یانەکە دروست بێت ، گرێلیش لەگەڵ
یانەکە گەشتى ئەمریکاى نەکردوەو بانگێشتى یارییەکانى جامى جیهانى یانەکان نەکراوە
، پێ دەچێت یاریزانەکە بە شێوەى خواستن بگەڕێتەوە بۆ ریزەکانى یانەکەى پێشووى ،
یاخود پاشەکشە بکات لەوەى لە یانەیەکى زلهێز یارى بکات ، سیتى ئامادەیە بە 50
ملیۆن پاوەند دەستبەردارى یاریزانەکە بێت.
سەردەمێکی نوێ لە یانەی سیتی دەستپێدەکات، کە لەم
هاوینەدا 116 ملیۆن پاوەند یان بۆ چوار یاریزانی نوێ خەرجکردووە، گرێلیشیش بەشێک
نابێت لەو سەردەمە نوێییە، دۆخێکی دڵتەزێنە بۆ ئەو یاریزانە تەمەن 29 ساڵە بەو
پێیەى بەشێک نەبوو لە لیستە 27 کەسییەکەى گواردیۆلا بۆ جامى جیهانى یانەکان.
گریلیش 2022 – 2023 رۆڵى کاریگەرى
بینى لەسەر کەوتنە مێژوویەکانى سیتى ، بەڵام وەرزى رابردوو تەنها 7 یاری وەک
یاریزانى سەرەکى یارى کردوە و ئیدى بە پێى یارییەکان و کاریگەرییەکانى دەرکەوتوە .
لەدەرەوەى ئەوروپاو بەتایبەت لە
قادسییەى سعودیەوە هەوڵ هەیە بۆ گواستنەوەى بەڵام تاکو ئێستا بڕیارى یەکلاى
کەرەوەى نەداوە ، ئەى سى میلانى ئیتاڵیش سەرنجى لەسەر یاریزانە ئینگلیزیەکەیەو پێ
دەچێت بەهۆى پەیوەندى پتەوی لەگەڵ سیتى بتوانێت سوود لە تواناکانى گریلیش وەربگرێت
.
ئاکۆ بیبانى
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP