یانەى ریاڵ مەدرید لە ناساندنى ئارنۆڵد جامەکانى چامپیۆنزلیگى پێشاندا

وەرزش
14:19 - 2025-06-12

یانەى ریاڵ مەدرید ئەلکیکساندەر ئارنۆڵدى وەک یاریزانى نوێى یانەکە ناساند و پیرێز یاریزانەکەى برد بۆ مۆزەخانەى ریاڵ مەدرید و هەموو ئەو جام و دەسکەوتانەى پێشاندا کە لەمێژوودا بەدەستیانهێناوە ، پیرێز ئەو 15 جامەى خولى یانە پاڵەوانەکانى پێشاندا و پێى وت ئەمە ریاڵ مەدریدە ، ئێرە مێژووە ، ئەم یاریگایە جێگاى بەدی هێنانى خەونەکانە ، ئارنۆڵد بەدڵخۆشییەوە درێسەکەى شاهانەى بەدەستەوە بوو ، لە پشتییەوە 15 جامەکەى چامپیۆنزلیگ هەبوو ، بەسەر سوڕمانەوە سەیرى دەکرد ، یادگارى تاڵیشى بە بیرهاتەوە چونکە دوو لەو جامانە لەسەر حیسابی لیڤەرپول بوو کە ئەو کات ئارنۆڵد یارى بۆ یانە ئینگلیزیەکە دەکرد .
ئارنۆڵد هاوسەرو خانەوادەکەى لەگەڵ خۆى بردبوو ، هەموان دڵخۆش بوون ، ئارنۆڵد هەستى کرد ئیدى لە باشترین یانەى جیهانە و کاتى ئەوەیە بەرگرى لەدرێسى ریاڵ مەدرید بکات .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP