داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 12ی7ی2025 تا
18ی7ی2025 ، زیاتر لە 9 ملیار دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە
نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك
هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك کە بڕی 9 ملیار و 124 ملیۆن و 558 هەزار و425 دینار
بووە، کە لە %92ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیی و لە %8شی بەشێوەی چەك بووە .
رۆژی 15ی12ی2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی
كوردستان لەسەردەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و
خەرجی .
ئێستا رۆژانە دەتوانرێت سەرجەم داهاتە
نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین
لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP