ڕەعد مەشهەدانی، وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق، رایگەیاند: حكومەتی میسڕ دەستپێشخەرییەكی كردووە لە بارەی دروستكردنی یەكەمین مانگی دەستكردنی تایبەت بەعیراق.
دەشڵێت: بەغدا لەگەڵ كۆمپانیای ئێرباسی فەڕەنسی رێككەوتووە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە: مانگە دەستكردەكە بۆ عیراق زۆر گرنگە، بەوپێیەی ژمارەی كەناڵە ئاسمانییەكانی عیراق گەیشتوونەتە نزیكەی 150 كەناڵ و لە چەندین بواری تری تەكنەلۆژیاش سوودی دەبێت.
بەوتەی مەشهەدانی، عیراق بەنیازە لەبواری مانگی دەستكرد سوود لە ئەزموونی میسڕ وەربگرێت و جگە لەحكومەتی میسڕ، كۆمپانیای عەرەب ساتیش ئامادەیی خۆی نیشانداوە هاوكاری عیراق بكات لە دروستكردنی مانگە دەستكردەكە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP