خێراترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له‌ جیهان

زانست و تەکنەلۆژیا
07:57 - 2021-04-25

كۆمپانیای (فاڕای فیوچر) كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ ویلایه‌تی كالیۆفۆڕنیای ئه‌مریكیه‌ نموونه‌یه‌كیان له‌ ئۆتۆمبێلی FFZERO1 ئاشكرا كردوه‌ ، ئه‌مه‌ش كۆتا كۆپی پێشانگای ئه‌لیكتڕۆنیه‌ كه‌له‌ شاری لاس ڤیگاسی ئه‌مریكی نمایش كراوه‌ .

شایانی باسه‌ ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێله خێراترین جۆری ئۆتۆمبێلی كاره‌باییه‌ كه‌ به‌كار بێ بۆ ناو شاره‌كان ، به‌ جۆرێك خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 96.6 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێك . له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ پێكهاته‌ی زۆر پێشكه‌وتووی تێدا به‌كار هاتوه‌ كه‌ گونجاوه‌ بۆ ڕۆیشتن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP