مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان و مێژوو له بریتانیا، له‌هه‌نگاوێكی بێ ئومێدبووندا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانی كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه دوچاری بووه، جله‌كانی ژێره‌وه‌ی شاژن ڤیكتۆریای خسته زیادكردنی ئاشكراوه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی دێلی میلی بریتانی، مۆزه‌خانه‌ی ناوبراو، 442 پارچه‌ی مێژوویی خستوه‌ته زیادكردنه‌وه، كه‌له نێویاندا جله‌كانی ژێره‌وه‌ی شاژن ڤیكتۆریایه.
ڤیكتۆر ویند، دامه‌زرێنه‌ری مۆزه‌خانه‌كه، بۆ دیلی میلی ته‌ئكیدكردوه‌ته‌وه كه، جله‌كانی ژێره‌وه‌ی شاژن ڤیكتۆریا، له شمه‌كه هه‌ره به‌نرخه‌كانی نێو مۆخانه‌كه‌دا نیه، كه نرخه‌كانشیان له 7 بۆ 9 هه‌زار دۆلاره.
جه‌ختشیكردوه‌ته‌وه، به‌نرخترین پارچه له نێو ئه‌و پارچانه‌ی بۆ زیادكردن نمایشكراون، په‌یكه‌ره ئیسكی باڵنده (دودو)ی له‌ناوچوه، كه به‌رجسته‌بوونی ئه‌و زیانانه‌یه مرۆڤ ده‌توانێت له ژینگه‌ی بدات.
وێند، نه‌یشاردوه‌ته‌وه كه هه‌رگیرز بیری له فرۆشتنی ئه‌و په‌یكه‌ره ئێسكه نه‌كردوه‌ته‌وه فرۆشتنشیی به جه‌رگبڕ ناوبردوه، به‌ڵام بۆ رزگاربوون له‌و دۆخه سه‌خته‌و له‌كارنه‌كه‌وتنی مۆزه‌خانه‌كه، ته‌نها رێگه‌یه .
ساڵی رابردوو له زیادكردنێكی
ئاشكرادا ، زۆرێك له كه‌لوپه‌له تایبه‌ته‌كانی شاژن ڤیكتۆریا فرۆشران، له‌نێوشیاندا
جلی ژێره‌وه‌و كۆرسێ و پیڵاوه‌كانی .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP