پنتاگۆن: موشه‌كه‌ چینيه‌كه‌ شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌زه‌وی ده‌دات

زانست و تەکنەلۆژیا
06:24 - 2021-05-06


وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، پێشبینی كرد شه‌ممه‌ی داهاتوو  گه‌وره‌ترین پارچه‌ی ئه‌و موشه‌كه‌ی له‌وێستگه‌ی ئاسمانی چینه‌وه‌ هه‌ڵدرا و له‌ كۆنترۆڵده‌رچوو بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و له‌ زه‌وی بدات.

پنتاگۆن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، تا چه‌ند سه‌عاتێك پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ موشه‌كه‌ بكه‌وێـته‌وه‌ خواره‌وه‌،، ناتوانرێت شوێنی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌كه‌ی دیاری بكرێت 
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێده‌چێت پارچه‌كان موشه‌كه‌ چینیه‌كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان و بواری بۆشایی ئاسمان دروست بكه‌ن، به‌ڵام شه‌مه‌ی داهاتوو  گه‌وره‌ترین پارچه‌ی موشه‌كه‌كه‌ ده‌كاته‌ زه‌وی.

پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو چین موشه‌كێكی زه‌به‌حی نارده‌ بۆ بۆشایی ئاسمان، به‌ڵام كۆنترۆڵ له‌ ئێستادا به‌ ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌. 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP