له نوێترين ڕاپۆرتى بڵاو كراوهى تهندروستى ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO دەڵێت، چاودێری تەندروستی گوونجاو لاوازیی بینین و لەدەستدانی بینایی نیوەی ئەوکەسانە ڕادهگرێت كه ئەو گرفتەیان هەیە و ژمارەیان لەجیهاندا دەگاتە 2.2 ملیار کەس. ئەم ئاکامانە بەشێکە لە یەکەم ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەربارەی بینین.
ڕاپۆرتکە بەرزبوونەوەی ئاستی کێشەی چاو بۆ بەتەمەن بوونی دانیشتوانی زەوی دەگەڕێنێتەوە ، هەروەها گۆڕانکاری شێوەی ژیان کە دەبیتە هۆی بەرزبوونەوەی نەخۆشی شەکرەی جۆری2 و سنوورداربوونی چاودێری تەندروستی بینایی لە وڵاتانی کەم دەرامەت و مامناوەندا , ڕاپۆرتەکانی WHO تایبەتە بەو کەسانەی لە گووند و دەرەوەی شارەکان دەژین، کەمم دەرامەتن، کەم ئەندامن، کەمینەی نەژادین و گرفتی بیناییان زیاترە.
ستیوارت کیل بەرپرسی هونەریی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستن لە كوێربوون و لەدەستدانی بیستن لە WHO دەڵێت "دۆخی وەک کورت بینین و ئاوی سپی و ئاوی شینی چاو بەڕێژەی 4 ئەوەندە لەناوچە کەمدەرامەتەکانی جیهان بەرزترە. بۆنموونە لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقيا و بیابانی گەورە ڕێژەی لاوازیی بینین 8 ئەوەندە بەرزە بەراورد بەناوچە دەوڵەمەندەکان، ئێمە دەزانین نزیکەی 60%ی لاوازیی بینین لە 3 ناوچەی ئاسیادا بڵاوە، لە باشووری ئاسیا، لە ڕۆژهەڵاتی ئاسيا و لەباشوور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا".
بەرپرسی هەماهەنگی و پاراستن لە لاوازیی بینایی لە WHO ئالارکۆس سەیزا دەڵێت "توێژینەوەکان دەردەخات ئەو منداڵانەی کاتی زیاتر لە بەر سکرینی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بەسەر دەبەن، ئەگەری هەیە لە چونە تەمەنەوە چاویان لاواز بیت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP