كۆمپانياى تێسلا ئۆتۆمبێلى نوێ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

زانست و تەکنەلۆژیا
05:20 - 2021-06-17

کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند، دەستیکردوە بە فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێلی جۆری (ئێس یو ڤی) دەستکردی چین و لەم مانگەدا ڕادەستی کڕیارانی دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە ڕێژەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە ئەلیکترۆنەیەکانی ئەم کۆمپانیایە لەجیهاندا لەبەرزبوونەوەدایە .

لەهەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەی لەئاکامی سووتانی بەنزین و دیزڵ کە کلیلی ستراتیجیەتی تێسلایە بۆ جیهان، چین هاریکاری گەورەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمۆبێلی كاره‌بايى  دەکات. هەروەها کارگەی بەرهەمهێنای ئۆتۆمبێلەکانی لەشەنگهای فراوانتر دەکات، هەنگاوی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمۆبێلی بچووک جۆری سیدان 3 ناوە. لەمانگی 10ی ساڵى  ڕابردوودا ئەو جۆرەی بۆ ئەوروپا هەناردە کردوە.

لەلایەکی کەوە لە شەنگهای چین بەشداری لە بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی نەوژەنکردنەوەی ئۆتۆمبێلی كاره‌بايى کردوە و تۆڕی فرۆشتنەکان و خزمەتگوزاریەکانی لەهەموو وڵاتدا فراوان کردوە. لەمانگی 11ی ساڵى  ڕابردوودا 20 هەزار ئۆتۆمبێلی لەناوخۆی وڵاتدا فرۆشتوە.
بەپێی پێگەی کۆمپانیای تێسلا  نرخی جۆری (وای) لەچین لەئێستادا 52 هەزار دۆلارە.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP