كزی چاو چهندین بۆ دوور و نزیك جیاوازه، دكتۆر ماكۆك پزیشكی نهخۆشییهكانی چاو لهم بابهتهدا نیشانهكانی چاوكزی بۆ دوور ڕوون دهكاتهوه.
1- کەسی توشبوو شتەکان لە دوورەوە بە لێڵی دەبینێت، بە تایبەت لە کاتی سەیرکردنی شاشە و بۆردی قوتابخانە و کاتی شۆفێری هەستی پێ دەکرێت.
2- هەندێک جار تەنۆلکەی ڕەش و ڕیشاڵ بە بەرچاویدا دێت و دەڕوات.
3- هەندێک جار فلاشی رووناکی لەناو چاوەکەدا درووست دەبێت.
4- دوای ئیشی وردەکاری و خوێندنەوە، کزانەوە و ئازار لە چاوەکەدا و سەرقورسبوون درووست دەبێت.
5- ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر چاوی کزبووبێت، ئەگەری هەیە گلێنەی چاوی کەمێک دەرپۆقیبێت و بیلبیلەی چاویشی گەورە و گەش بووبێت.
6- لەوانەیە چاوی بۆ دەرەوە خێل بێت، ئەگەر لە مناڵیەوە چاوی کزبووبێت.
7- چاوی بە ڕووناکی بیزاردەبێت و لە شەوانیشدا بینایی تەڵختر دەبێت.
8- لەوانەیە سەرئێشە و تووڕەبوونی لەگەڵدا بێت، بە تایبەت دوای عەسران و شەوان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP