هۆشداری له‌ مه‌ترسی مادده‌ پاككه‌ره‌وه‌كان ده‌درێت

زانست و تەکنەلۆژیا
03:01 - 2020-11-24

زۆر به‌كارهێنانی مادده‌ خاوێنكه‌ره‌وه‌كان وه‌ك سابوون و پاككه‌ره‌وه‌كانی دیكه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكشكاندنی چینی چه‌وری سه‌ر پێست و ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی پێست زیاد ده‌كات.

ئۆلگا یرشۆفا خانمه‌ پزیشكێكی ڕوسییه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات به‌كارهێنانی جێڵی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی‌ پێست دوای شۆردنی ده‌ست به‌ سابوون ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی پێست.

گۆڤاری" ڕوسیسكایا گه‌زیتا" ی پزیشكی له‌زاری ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌وه‌ ئاشكرای كردوه‌ كه‌ به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی مادده‌ خاوێنكه‌ره‌وه‌كان .

ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌ ڕێنموی هه‌موان ده‌كات له‌ یه‌ك كاتدا سابوون و جێڵی ته‌عقیم بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستیان به‌كار نه‌هێنن و دوای شۆردنی ده‌ست به‌ سابوون كرێمی شێداركه‌ره‌وه‌ به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ چینی زه‌یتی سه‌ر ده‌ستیان له‌ناو نه‌چێت و توشی هه‌وكردنی پێست نه‌بن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە