كۆرۆنا مه‌ترسی له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌كات

زانست و تەکنەلۆژیا
03:03 - 2020-11-24

پسپۆڕان هۆشداریان داوه‌ته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشبووی كۆرۆنان و چاكبونه‌ته‌وه‌ كه‌ دوای چاكبوونه‌وه‌ به‌شێكیان ڤایرۆسه‌كه‌ كاریگه‌ری درێژخایه‌ن له‌سه‌ر مێشكیان دروست ده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كار له‌ تواناكانی مێشكی كه‌سی توشبوو ده‌كات و توشی پیر بوونی پێش وه‌خته‌ی‌ ده‌كات به‌جۆرێك مێشك 10 ساڵ پیر ده‌بێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ زانكۆكانی" ئیمپریال كۆلیج" له‌ له‌نده‌ن ئه‌نجامدراوه‌ و تیایدا 84 هه‌زار توشبووی كۆرۆنا به‌شداریان كردوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20-70 ساڵدا بووه‌ و زاناكان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ ئه‌گه‌ر چی كۆرۆنا نیشانه‌ی‌ له‌سه‌ر كه‌سی توشبوو نه‌مێنێت به‌ڵام كاریگه‌ری درێژخایه‌نی ده‌مێنێت.

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ توندی توشی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بن ئه‌گه‌ری زۆره‌ توشی" جه‌ڵته‌ی‌ مێشك یان هه‌وكردنی مێشك و وڕبوون و خه‌ڵه‌فان ببن و زیاترینی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ له‌و توشبوانه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌روو 60 ساڵه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە