زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم جارێكی دیكه‌ یه‌كه‌مه‌

زانست و تەکنەلۆژیا
14:54 - 2021-07-26


بەپێی نوێترین ریزبەندی جیهانی  وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكان كە بۆ شەش مانگی یەكەمی 2021 راگەیەندرا، بۆ جارێكی تر زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بە یەكەم دەستنیشان  كرایەوە، بە ریزبەندی (5) لە ئاستی عیراق ریزبەندی (3139) لە ئاستی جیهان، دەستنیشانكراوە.

لە ریزبەندی  وێبۆمیتریكس بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2020، زانكۆی سلێمانی لە ئاستی سەرجەم زانكۆكانی كوردستانی بە پلەی یەكەم دێت، لە سەر ئاستی زانكۆكانی عیراقیش لە پلەی پێنجەمدایە، ئەمە لە كاتێكدا لە ساڵی رابردو لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی شەشەمدابوو، بەوەش پلەیەكی تر بەرزبووەتەوە.

ریزبەندی وێبۆمیتریكیس لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی كە سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە لە رێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەرێوەی دەبەن و سالانەی هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات، زانكۆی سلێمانی ساڵالانە ریكۆردی نوێ و پلەی بەرزتر تۆماردەكات، ئەمساڵیش سەرەڕای بەردەوامی قەیرانی دارایی، بەڵام بە هەوڵ و ماندبوونی سەرۆك و ئەنجونی زانكۆی سلێمانی و بە پەرۆشی و دڵسۆزی مامۆستاو فەرمانبەرەكانی توانی باشترین ریكۆرد لە ئاستی زانكۆكانی تر تۆمار بكات و لەسەر ئاستی تەواوی زانكۆ ئەهلی و حكومیەكانی هەرێمی كوردستاندا بە پلەی یەكەم بێت لە ریزبەندی نیشتمانی و نێودەوڵەتیەكانیشدا پێگەی بەدەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP