ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا، 17 هه‌زار پارچه شوێنه‌واری گه‌ڕانده‌وه بۆ عیراق.
له‌و باره‌یه‌وه، حه‌سه‌ن نازم وه‌زیری ڕۆشنبیری
عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا رایگه‌یاند،
ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه‌ی گه‌یشتونه عێراق له قوڕ دروستكراون و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه
خاكی ره‌سه‌نی خۆیان، كه ژماره‌یان17 هه‌زار پارچه‌یه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد،"شوێنه‌واره‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی شوێنه‌وار
و كه‌له‌پور، باڵیۆزی عێراق له‌واشنتن هه‌نگاوه‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر، سه‌رجه‌م ئه‌و
پارچه شوێنه‌وارانه‌ی دیكه كه له نیشتیمان دزراون و تاڵانكراون له مۆزه‌خانه‌ی
عێراقیدا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
له‌لای خۆشیه‌وه، له‌یس حسێن، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی
شوێنه‌واری و كه‌له‌پوری عێراق رایگه‌یاند، زۆربه‌ی پارچه شوێنه‌واره‌كان كه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه،
مێژوه‌كه‌یان بۆ كاتی 2120 بۆ 2004 ساڵ پێش زاینی و سه‌رده‌می هاوچه‌رخی سۆمه‌ریه‌كان
ده‌گه‌ڕێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP