وەزیری خوێندنی
باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ پێنج
سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی ئەنجوومەنی کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان دهركرد.
له راگەیهنراوێکدا،
وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بۆئهوهكردوه، رۆژی
پێنجشەممە 5/8/2021 وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئامادەبونی بریکاری
وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی، فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ هەر هەریەک لە د. داود سلێمان
ئەتروشی, سەرۆکی زانکۆی دهۆک، د. نوورەدین ئیسماعیل ئەڵڵا قولی، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی
هەولێر، د. ئاری عادل عەبدولقادر، سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی دهۆک و د. ئاریانا خاڵس
جەواد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان، د. نازم سلێمان عەبدولعەزیز،
سەرۆکی زانکۆی زاخۆ و د. شێروان شریف قرگاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران دەرکرد.
له راگەیهنراوهكهدا ئهوهش هاتوه كه، وەزارەتی
خوێندنی باڵا، پرۆسەی دانان و دامەزراندنی سەرۆک زانکۆکان (دوای راگەیاندن و پێشکەشکردنی
سی ڤی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن) بووە لەلایەن وەزارەت.
لای خۆشیهوه
ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رونیكردۆتهوه،
"لەپرۆسەی دانان و دەستنیشانکردنی سەرۆک زانکۆ تازەکان، یاسا و رێنماییەکان و
پێوەرە زانستی و ئەکادیمییەکان بنەمای سەرەکی بوون و هەوڵماندا شەفاف و دادپەروەر
بین".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP