لقی كەركوكی یەكێتی تایكواندۆی عێڕاق بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی كەركوك، پاڵەوانێتیەكی تایكواندۆی لە ژێر ناوی خوا لێ خۆشبوو عومەر عەلی لەسەر ئاستی لاوانی كچان و كوڕان، بۆ هۆڵ و یانە وەرزشیەكانی كەركوك و كوردستان ئەنجامدا و پاڵەوانێتیەكە ماوەی 2 ڕۆژی خایاند ، زیاتر لە 60 یاریزان بەشداریان تێدا كرد.
پاڵەوانێتیەكە بۆ شەش كێشی جیاواز ئەنجامدرا ، یاریزانان ڕكابەریەكی بەهێزیان دەكرد تا ئاستێكی نایاب پێشكەش بكەن، لە دوای ململانێیەكی توند و لەسەر ئاستی تیپ بۆ كوڕان ، یانەی گازی باكور پلەی یەكەم و یانەی ئیتیحاد كەركوك پلەی دوەمی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا لەسەر ئاستی تیپ بۆ كچان یانەی ئیتیحاد كەركوك پلەی یەكەم و یانەی تنین كەركوك پلەی دوەمی بەدەستهێنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP