هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و هه‌ڵبژارده‌ی جۆرجیا له‌چوار چێوه‌ی یارییه‌كانی گروپی یه‌كه‌م له نێو یاریگای نویفۆ فیفیرۆی تایبه‌ت به ماتادۆره‌كان به‌یه‌ك گه‌یه‌شتن له تایمی یه‌كه‌مدا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به ئاستێكی نمونه‌ییه‌وه ده‌ركه‌وتن و توانیان له ده‌قیقه‌كانی 14 و 25 و 41 سێ گۆڵی یه‌ك له دوای یه‌ك له رێگه‌ی خۆسێ لویس و كارلۆس باراگان و فێران تۆرێس تۆماركرد و گورزی خۆیان له یارییه‌كه وه‌شاند. له تایمی دووه‌میشدا فشاره‌كانی ماتادۆره‌كان به‌رده‌وام بوو ئه‌وه‌بوو پابلۆ سارابیا له ده‌قیقه‌ی 63 گۆڵی چواره‌م و دڵنیایی تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش به 4 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به سه‌ركه‌وتنی ئیسپانیا كۆتاییهات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP