له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به دوا یاریه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر، بریاره ئه‌مشه‌و له میانی یاریه‌كانی گروپی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی عێراق روبه‌روی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ببێته‌وه، به‌رله‌م دیداره هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی له پاڵاوتنه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌كسانبوونی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشور سه‌پاند.. هه‌رچی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانه به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام شكستی به هه‌ڵبژارده‌ی سوریا هێنا و هه‌رزوو پێشه‌نگی گروپه‌كه‌ی گرت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP